کونسولی گشتی ئوردن لە لایەن سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازی لێکرا

 

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە 2020/9/ 10پێشوازی لە هەیسەم ئەبولفول کونسوڵی گشتی شانشینی ئوردن کرد بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکانی لە هەرێمی کوردستان

لەم دیدارەدا  مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی خۆی  بە پەیوەندیی مێژوویی و دۆستانەی نێوان  هەرێمی کوردستان و شانشینی ئوردن  سوپاسی کونسوڵی ئوردنيشی کرد بۆ ئەو ماوەیەی لە هەرێمی کوردستان بوو ، هيوای سەرکەوتنیشی لە ئەرکی نوێدا بۆ خواست.

كونسوڵی ئوردن سوپاسی میواندۆستی خەڵکی هەرێمی کوردستان و دەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کرد بۆ پێشکەشکردنی کارئاسانی و هەماهەنگیی باشیان، لە پێناو پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان ئوردن و هەرێمی کوردستان.

Back to top button