فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا بە مووشەک کرایە ئامانج

 

شانەی ڕاگەیاندنی ئاسایشی حکومەتی عێراق پێش کەمێک لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای دەکات ئەمڕۆ ئێوارەی پێنج شەممە بۆ جارێکی دیکە بە مووشەکی کاتیۆشا هێرش کراوەتە سەر فڕۆکەخانەی نێو دەوڵەتی بەغدا .

وەک لە ڕگەیاندراوەکەدا هاتووە ئەو مووشەکە لە ناوچەی حەی فوراتی بەغداوە ئاراستەی فڕۆكەخانەكە كراوە و بەڵام هیچ زیانێکی ئەوتۆشی نەبووە .

Back to top button