تورکیا بەردەوامە لە بۆردومانی شارۆچکەی کانی ماسێ لە قەزای ئامێدی

 

ئەمڕۆ بۆ جارێکی دیکە تورکیا بۆردوومان و تۆپبارانی شارۆچکەی کانی ماسێ لە قەزای ئامێدی دەست پێکردەوەو چەند گولـلە تۆپ بەر خانووی هاووڵاتیانی سڤیل کەوتووە .

سەربەست سەبری، بەڕێوەبەری شارۆچکەی کانی ماسێ لە لێداونێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان گوتی ، تۆپخانەکانی تورکیا کاتژمێر 05:15 خولەک گوندی ئۆرمانێیان لە سنووری کانی ماسێ تۆپباران کردووە کە دوو گولـلە تۆپیان بە نزیکی 70 مەتر لە چەند خانوویەک کەوتوونەتەو خوارەوە.

تۆپبارانەکەی تورکیا لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد و ئێستا قەزای زاخۆ لە سنووری پارێزگای دهۆک بەسەردەکاتەوە.

Back to top button