سامان گه‌رمیانی: كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێـتی كوده‌تایه‌ك بوو بۆ سه‌رخستنی ژماره‌یه‌ك قاچاخچی سیاسی به‌سه‌ر تێكۆشه‌رانی یه‌كێتیدا
دوای ئه‌وه‌ی یه‌كێتی كۆنگره‌ی چواره‌می خۆی به‌ست كه زۆرترین كاردانه‌وه‌ی نه‌رێنی له سه‌ر ئاستی جه‌ماوه‌ری حزبه‌كه‌و كادره ماندووه‌كانی نێو ئه‌و حزبه لێكهوتهوه، ئه‌ندامێی پێشووی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی هه‌موو شتێك له باره‌ی كۆنگره‌كه ئاشكرا ده‌كات و رایده‌گه‌یێنێت سه‌رتاپای كۆنگره‌كه هه‌ڵه‌بوو وه كۆنگره‌یی سه‌رخستنی قاچاغچی سیاسی بوو به‌سه‌ر تێكۆشه‌رانی یه‌كێتی.
سامان گه‌رمیانی ئه‌ندامی پێشووی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له باره‌ی كۆنگره‌ی یه‌كێتی رایگه‌یاندووه ئێستا ئه‌گه‌ر ڕه‌خنه بگرم ئه‌وه پێم ده‌ڵێن له‌به‌ر ئه‌وه‌یه له كۆنگره ده‌رنه‌چووه، به‌ڵام له ڕاستیدا سه‌رتاپای كۆنگره هه‌ڵه بوو، كوده‌تایه‌ك بوو بۆ سه‌رخستنی ژماره‌یه‌ك قاچاخچی سیاسی به‌سه‌ر تێكۆشه‌رانی یه‌كێتیدا.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی راشیگه‌یاندووه كهئهنجامهكانی كۆنگره ده‌ركه‌وت له ناوخۆ و له‌ده‌ره‌وه كه‌س حیساب بۆ ئه‌م سه‌ركردایه‌تییه نوێیه ناكات، ڕێژه‌ی جه‌ماوه‌ریی یه‌كێتی ڕوو له‌دابه‌زینه، به‌ره‌و له‌ناوچون ده‌چێت.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه كه سه‌ركردایه‌تیی نوێی یه‌كێتی ده‌یانه‌وێت ئیفلاسی خۆیان به دژایه‌تیكردنی هه‌رێمی كوردستان و جارێك گۆڵمه‌زی لامه‌ركه‌زی و جارێك به‌هه‌رێمكردنی سلێمانی داپۆشن و به‌خه‌ڵك بڵێن ئه‌وه ئێمه ماوین ده‌توانین تێكی بده‌ین، با خه‌ڵك لێیان بپرسێ ئایه ئه‌م سه‌ركردایه‌تییه نوێیه جگه له هه‌ڕه‌شه‌كردن له هه‌رێمی كوردستان تێكدان و عێراقچێتی هیچی تریان پێ هه‌یه له قازانجی خه‌ڵك بێت؟