رۆژئاوای‌ كوردستان: سێ‌ كه‌سی‌ كه‌ به‌هۆی‌ كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ستدا

دەستەی تەندروستیی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە رۆژئاوای کوردستان رایگەیاند، سێ توشبووی دیکەی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا.

د. جوان مستەفا، هاوسەرۆکی دەستەی تەندروستیی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە رۆژئاوای کوردستان بڵاویكردۆته‌وه‌‌، سێ توشبووی دیکەی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، یەکێکیان کچێکە تەمەنی 20 ساڵی تێنەپەڕاندووە.

هاوسەرۆکی دەستەی تەندروستیی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە رۆژئاوای کوردستان ئاشكراشیكردووه‌، ئەو توشبووانەی گیانیان لەدەستداوە تەمەنیان 65، 55 و 19 ساڵن لە قامشلۆ و شەهبابوون.

بەپێی دوایین ئامار، ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لە رۆژئاوای کوردستان گەیشتووەتە 783 کەس، لەو ژمارەیە 45کەس گیانیان لەدەستداوە و 238 کەسیش چاکبوونەتەوە.

Back to top button