كه‌شناسی هه‌رێم پێشبینییه‌كانی كه‌ش و هه‌وای بۆ 24 كاتژمێری داهاتوو خسته‌ڕوو
بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان كەشوهەوای ئەمڕۆ هه‌ینی 11ی ئه‌یلول و سبەی شه‌ممه 12ی ئه‌یلولی، ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی راگەیاند.
لە راگەیەندراوێكه‌ی بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی لە ناوچە جیاوازەكانی هەرێم ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.
ئاماژەی بەوەشكردووه، بەرزترین پلەی گەرما لە كەركوك دەبێت كە 45 پلەی سیلیزییە و نزمترین پلەی گەرماش لە دهۆك دەبێت كە 24 پلەی سیلیزییە.