لە کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکی هەرێم و سەرۆک وەزیرانی عێراقدا  ، دۆسيە هاوبه‌شه‌كانى نێوان حكوومه‌تى فيدراڵ و هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ كران

 

ئەمڕۆ هەینی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراقی فیدڕال کرد .

له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا دۆخى گشتي وڵات و دۆسيە هاوبه‌شه‌كانى نێوان حكوومه‌تى فيدراڵ و هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ كران و هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ گرنگيى يه‌كڕيزى و يه‌كهه‌ڵوێستى بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى دۆخه‌كه‌ و ته‌حه‌دياتى ئێستا كرده‌وه‌.

هاوکات هه‌ردوولا داكۆكييان له‌ گرنگيى گفتوگۆى هه‌ولێر – به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و گه‌يشتن به‌ چاره‌سه‌رێکی بنچینه‌یی کرده‌وه،‌ كه‌ خزمه‌ت به‌ ته‌واوى وڵات و پێكهاته‌كانى بكات.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له‌ به‌رده‌وامي هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى ئه‌منيى نێوان پێشمه‌رگه‌ و سوپاى عێراق بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆرستانى داعش كرايه‌وه‌، به‌ شێوه‌يه‌ك سه‌قامگيرى دابين بكات و هاوكار بێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كان و به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنێكى سه‌ركه‌وتوو كه‌ ئيراده‌ و خواستى هاووڵاتيان به‌رجه‌سته بكات.

Back to top button