ئیسرائیل ھێرشی كردەوە سەر سووریا

 

لە بەرەبەیاندا ڕۆژی هەینی بەرگرییە ئاسمانیەکانی سووریا ڕایگەیاند ” ئیسرائیل دەستدرێژی ئاسمانی كردەوە سەر وڵات بەڵام بە توندی وەڵام درانەوە”

ھاوكات فڕۆكە ئیسرائیلیەكان دەوروبەری حەلەبی باکوری سووریای کردبووە ئامانج .

سەرچاوەیەک لە سوپای ئیسرائیل، ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە:”کاتژمێر 1:30 ی بەیانی ئیسرائیل هێرشی ئاسمانیی ئەنجام داوە و دەوروبەری شاری حەلەبی بە مووشەك کردووەتە ئامانج”

سەرچاوەکی سوپای سووریاش وتی: “بەرگری ئاسمانی وڵات  وەڵامی ئەو دەستدرێژیەی داوەتەوە و زۆربەی مووشەکەکانی دوژمنیان لە ئاسمان تەقاندۆتەوە

Back to top button