پۆمپیۆ:پێویستە توركیا بكشێتەوە
مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، کە ڕۆژی شەممە سەردانی قوبرس دەکات، بەدوای چارەسەری ئاشتیانەدا دەگەڕێت بۆ کۆتایی هێنان بە و گرژییەی ڕووی لە ناوچەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست كردووە
هاوکات داوای لە تورکیا کرد سەربازەکانی خۆی بکشێنێتەوە
پۆمپیۆ ڕۆژی پێنجشەممە گوتی سەردانەکەی بۆ قوبرس تەواوکەری پەیوەندیەکانی دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا دەبێت لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان هاوتا تورکییەکەی و کیریاکۆس میتسوتەکی سەرۆک وەزیرانی یۆنان