كاتیوشایەك ئاڕاستەی فڕۆكەخانەی بەغداد كرا
شانەی راگەیاندنەکانی ئاسایش رایانگەیاند، موشەکێکی کاتیۆشا ئاڕاستەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا كراوە، بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانی لێبكەوێتەوە ، دەرکەوت كاتیوشاكە لە گەڕەکی فوراتەوە هەڵدراوە
چەند ڕۆژێک لەمەوبەر دەسەڵاتدارانی عێراق ڕایانگەیاند ، سێ ڕۆکێتی کاتیۆشا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا نیشتوون و زیانی ماددیان پێگەیشتووە .