مستەفا کازمی سەرسامی خۆی بە هەردوو شەقامی ١٢٠ی و ١٥٠ مەتری دەربڕی داوا دەکات کۆمپانیای جێبەجێکار لە شارەکانی دیکەی عێراق ئەم جۆرە پڕۆژانە ئەنجامبدات

دوای ئەوەی دوێنێ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد، سەرچاەیەک رایگەیاند لە میانەی دیدارێکی کازمی لەگەڵ خالد خۆشناو پێی راگەیاندووە کە زۆر سەرسامە بە هەردوو شەقامی 120 و 150  لە هەولێر

بە پێی زانیاریەکانی دەزگای میدیای خواکوڕک  لە میانەی سەردانەکەی بۆ هەولێر پڕۆژەکانی شەقامی ١٢٠م و ١٥٠م هەولێر سەرنجی مستەفا كازمی رادەكێشن، دەستبەجێ داوا دەكات كۆبوونەوەیەك رێك بخرێت لە گەڵ خالد خۆشناو خاوەنی کۆمپانیای هێمن گروپ.

سەرچاوەی زانیاریەکان ئاشکراشی کرد کە کازمی ئامادەیی خۆی نیشانداوە بۆ پێشكەشكردنی هەموو ئاسانكاریەك بۆ كاركردنی هێمن گرووپ لە بەغداو شارەكانی دیکەی عێراق و داوای كرد هێمن گرووپ پڕۆژەکان لە عێراقیش جێبەجێ بكات و ئەوان ئاسانکارییان بۆ دەکەن.

 

Back to top button