مونا قەهوەچی: ئەزموونی حکومڕانی کوردستان سەرکەوتنی بەدەستهێناوە
سکرتێری پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، لە هەرێمی کوردستان ئاستی خزمەتگوزارییەکان “بەشێوەیەکی بەرچاو گەشەی پێدراوە” و هەمو بوارە جیاوازەکانی گرتوەتەوە، ئەوەش نیشانەی “سەرکەوتویی “ئەزمونی حکومرانیە لە هەرێم.
مونا قەهوەچی، سکرتێری پەرلەمانی کوردستان لە پەرەی فەرمی خۆی لە تویتەر بابەتێکی بەناونیشانی “هەرێمی کوردستان و ئەزمونی پر سەروەری” بڵاوکردوەتەوە و روانگەی خۆی لەبارەی ئەزمونی حکومڕانی و سیستەمی سیاسیی خستوەتەڕو.
ئاماژەی بەوەکردووە، ئەزمونی حکومرانی لە هەرێمی کوردستان و “پێشکەوتنی خزمەتگوزاریی لە هەموو ئاستەکان” دەرخەری سەرکەوتوویی حکومەت و سیستەمی سیاسییە لە هەرێمی کوردستانە.
لێدوانەکەی سکرتێری پەرلەمان کە ئەندامێکی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستانیشە لەکاتێکدایە دۆخی مووچەخۆران، خانەنشینان و ئەوانەی پێویستیان بە چاودێری کۆمەڵایەتی هەیە بەهۆی دواکەوتنی موچەکانیان و دابەشکردنی مووچە بە لێبڕینەوە روبەڕووی نەهامەتی بونەتەوە و لە ماوەی شەش ساڵی رابردودا بودجەی پڕۆژەکان بە نزیکەی تەواو راگیراون.