لە رۆژئاواى کوردستان (36) حاڵەتى نوێى توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکرا
(36) حاڵەتى نوێى توشبوون بە کۆرۆنا لە رۆژئاواى کوردستان تۆمارکرا و کۆى گشتى توشبوانیش گەیشتە (819) کەس.
د. جوان مستەفا هاوسەرۆکی دەستەی تەندروستی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری رۆژئاوای کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە (36) توشبوی نوێى کۆرۆنا لە رۆژئاواى کوردستان تۆمارکراون و یەک توشبوى ڤایرۆسەکەش گیانی لەدەستداوە و (33) توشبوش لە کۆرۆنا چاکبونەتەوە.
ئاماژەى بەوەش کرد، کۆى گشتى توشبوانى کۆرۆنا لە رۆژئاواى کوردستان گەیشتوەتە (819) کەس و تائێستاش (43) توشبو گیانیان لەدەستداوە و (271) توشبوو چاکبونەتەوە.