وەزارەتی دارایی لە بارەی مووچەی ئەو مانگە داوایەک ئاراستەی هەموو وەزارەتەکان دەکات

 

داوا لە هەموو وەزارەتەکان دەکرێت بە لەبەرچاو گرتنی لێبڕینی 21٪ مووچەی فەرمانبەران لیستەکانیان ڕەوانە بکەن بۆ ئامادەکاری دابەشکردنی مووچە .

بە پێی ئەو زانیارییانەی دەستی دەزگای میدیایی خواکوڕک کەوتووە وەزارەتی دارایی ئامادەکاری کردووە مووچەی ئەو مانگەش بە لێبڕینی 21٪ دابەش بکات ، بۆیەش داوا لە وەزارەتەکان دەکات بە پێی ئەو بڕیارە هەماهەنگی بکرێت .

ئەو بڕیارە هاوکاتە لە گەڵ ئەوەی پێشتر حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدابوو بۆ ئەو سێ مانگەی بەپێی رێککەوتنی هەولێر و بەغدا 320 ملیار بۆ هەرێمی کوردستان دێت، مووچە بە لێبڕینی 21% دابەش بکات.

 

Back to top button