دەزگای هەڵبژاردنی پارتی و یەكێتی ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەیان ئاشکرا دەکەن

 

لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدادەزگای ھەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە سلێمانی  دوای كۆبوونەوە  ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەیان خستەڕوو، كە تایبەت بوو بە ھەڵبژاردنی داھاتووی عێراق.

لەمبارەوە خەسرۆ گۆران راگەیاند: “بە پێی ماددەی 15ی یاسای ھەڵبژاردنەكانی عێراق كە لە پەرلەمان دەنگی لەسەر دراوە، لە بڕگەی 6 دا دەڵێ پارێزگاكان پێكدێن لە چەند بازنەیەكی ھەڵبژاردن، بەڵام روون نەكراوەتەوە چەند و چۆن”.

هاوکات گوتیشی: “ئەوەی بۆ ئێمە گرنگە لایەنە كوردستانییەكان لەسەر ئەو یاسایە و یاساكانی دیكە یەكھەڵوێست بن”.

ھەر لەو كۆنفرانسە رۆژنامەوانییەدا رزگار حەمە ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی گوتی: “دەمانەوێت لەگەڵ پارتی و لایەنەكانی دیكە لەسەر باشترین بژاردە رێكبكەوین، وەك كورد لە ھەرێمی كوردستان و ناوچە كوردستانییەكان پێویستیمان بە كۆدەنگی ھەیە”.

ئاماژەی بەوەشدا: “تائێستا باسمان لەوە نەكردووە یەك لیست بین، بەڵام دەمانەوێت لەسەر یاساكە یەكدەنگ بین”.

Back to top button