میسڕ ڤاكسینی  کۆرۆنای دۆزیەوە

 

وەزیری تەندروستی میسر هەڵا زەید ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند قاهیرە قۆناغی سێیەم و کۆتایی تاقیکردنەوە پزیشکییەکانی دەستپێکردوە لەسەر دوو ڤاکسینی کە لەلایەن وڵاتەکەیەوە پەرەی پێدراوە و ئاماژەش دەدات بە دڵنیاکردنەوەی ئەنجامەکان بۆ دوو ڤاکسینی دژە کۆرۆنا .

زەید لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە قاهیرە گوتی ئەم قۆناغە بە مەبەستی بەشداری شەش هەزار میسرییە، هەروەها گوتی سێ شوێنی تایبەت بە بەشداریکردن لە تاقیکردنەوە پزیشکییەکان هەیە .

ئەو جەختی کردەوە کە چەند مەرجێک هەیە بۆ خۆبەخشەکان کە دەیانەوێت بەشداری لەو جۆرە تاقیکردوانەدا بکەن، لەوانە تەمەن، بۆ ئەوەی دوای پشکنینی پزیشکی پێویست ئەو سێرمەیان پێ بدرێت

Back to top button