راوێژكاری نووری مالیكی رایدەگەێنێت، چەند لایانێك پاڵپشتی مالیكی دەكەن
خواكوڕك
لەدیمانەیەك لەگەڵ رووداودا راوێژكاری نووری مالیكی رایدەگەێنێت، نووری مالیكی كەسێكی شارەزایە و گەورەترین یاریزانی سیاسییە لە وڵاتدا بۆ ئەوەی پۆستی سەرۆكوەزیران وەربگرێت. دەشڵێت، تەنانەت چەندین لایەنی هەرێمی كوردستان پاڵپشتی لە مالیكی دەكەن.
مۆفەق روبەیعی، راوێژكاری پێشووی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق و ئەندامی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا لە دیمانەیەك لەگەڵ رووداو سەبارەت بە هەوڵەكانی نووری مالیكی بۆ بوونەوە بە سەرۆكوەزیرانی عێراق، رایگەیاند: “هەموو كەسێك لە عێراق هیوا و خواستی یاسایی خۆی هەیە، مادام دەستوور و یاسا رێگەی پێداوە، پێموایە ئەو پیاوێكی شارەزایە و هەشت ساڵ رابەرایەتی ئەو وڵاتەی كرد لە سەختترین بارودۆخدا. هاوكات شارەزایە لەڕووی ئەمنیی و ئابووریی و سیاسییەوە”.
روبەیعی گوتیشی مالیكی هەم كەسێكی جەماوەرییە و هەمیش شارەزایی لە پۆستەكەیدا هەیە. دەوڵەتی یاسا پاڵپشتی دەكات، هاوكات ژمارەیەكی زۆر لە تاكەكانی حیزبی دەعوە پاڵپشتی لێدەكەن، هەندێك لە سیاسییەكان، ئەو هاوپەیمانێتیانەی لە كوردستان كردوویەتی لەگەڵ چەند لایەن لە لایەنەكانی كوردستان، هەروەها ئەو هاوپەیمانە سیاسییانەی لەگەڵ لایەنە سوننیەكانیش كردوویەتی، ئەوانە هەموو پشتیوانین بۆ ئەو”.
باسی لەوەشكرد، “ئێستا ئەوە روونە كە نووری مالیكی گەورەترین یاریزانی سیاسییە لە وڵاتدا؛ لەنێو پەرلەمان و دەرەوەی پەرلەمانیش پاڵپشتی لێدەكرێت، لەسەر ئاستی گەل و لەسەر ئاستی نوێنەرانیش”.
س: رووداو