مامەڵەی کازمی لە گەڵ سەرکردەکانی یەکێتی ناڕەزایەتی لێکەوتەوە
کازمی لە کاتی هەتنەوە دەرەوە لە ئاو دەست لاهور جەنگی بە تەنهایی بینیوەو تەڕایی ئاودەسەتەکە بە کراسەکەیەوە دیارە
عهبدوڵڵا عهلی، ئهندامی پێشووتری پەرلەمانی كوردستان و یهكێك له سهركردهكانی پێشووی یهكێتی لە لیدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندەکان گوتی : ”بە داخەوە ئەو دیمەنەم بینی، پێشتریش جارێك عەبادی وای لێكردن و بردنی بۆ ژووری چایخواردنەوە، ئەوە ئەتەكێتێكی خراپ بوو“. گوتیشی: ”لە هەولێریش تێبینیم لەسەر پێشوازییەكە هەبوو، بەڵام لە سهردانەكەی بۆ سلێمانی و ههڵهبجه، كازمی رهچاوی ئهتهكێتی نهكرد”.
ئەو ئەندامەی پێشووی سەرکردایەتی یەکێتی لە درێژەدا ئاشکرای دەکات ، ئەوەی زیاتر یەكێتییەكانی نیگەران كردووە، شێوازی دانیشتنێكی نێوان كازمییە لەگەڵ سەركردەكانی یەكێتی، وەك لە وێنەكاندا دەردەكەوێت، كازمی و بەرهەم ساڵح لە شوێنێك دانیشتوون، هەریەك لە كۆسرەت رەسووڵ عەلی، سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەكانی یەكێتی و لاهوور جەنگی و چەند كەسێكی دیكەش لەسەر قەنەفەیەكی بچووك كە بە زەحمەت جێیان دەبێتەوە، دانیشتوون.
ئەو قسانەی عەبدوڵڵا عەلی لە کتێکدایە کە پاش ئەم كۆبوونەوەیە، مەسعود مەلا هەمزە، سكرتێری ڕۆژنامەوانی كۆسرەت ڕەسووڵ عەلی، لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (فەیسبووك) بە توندی هێرشی كردە سەر بەرهەم ساڵح، سەركۆماری عێراق كە لەوە دەچێت ئۆباڵی شێوازی دانیشتنەكە بخەنە ئەستۆی ئەوان.
لە لایەکی تریشەوە دڵشاد عەبدولڕەحمان كە پێشتر لە لایەن یەكێتییەوە چەندان پۆستی باڵای پێدراوە كە دوایینیان وەزیری پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستانیش بووە، لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (فەیسبووك) وەک ناڕەزایەتی دەربڕین نووسیویەتی: ”دەبوایە شێوازی دانیشتنەکە بازنەیی یان ھێلکەیی بوایە، چونکە بەشداربوان سەرکردەی سیاسین و خاوەنی فراکسیۆنی پەرلەمانین لە پەرلەمانی عێراق، نەک فەرمانبەر“.