ئەرشیڤێکی سەردەمی سەدام حوسێن زۆرێک لە نهێنییەکان ئاشکرا دەکات

 

زانیارییەکانی مەترسیداری 35 ساڵ دەسەڵاتی سەدام حوسێن لەو ئەرشیڤەدا تۆمار کراوە

بە پێی هەواڵی ئاژانسی فرانس پرێس ، لە کاتی ئازادکردنی عراقدا ئەو ئەرشیڤە براوەتە دەرەوەی عێراق و لە ئیستادا گەڕاندوویانەتەوە .

وەک فرانس پرێس ئاشکرای کردووە  . ئەو ئەرشیڤە  لە پێشانگەی هۆڤەری ئەمریکی  هەڵگیراوە، کە سەنتەری لێکۆڵینەوەی سیاسەتی گشتییە لە زانکۆی ستانفۆردی ویلایەتی کالیفۆرنیا، جگە لە لێکۆڵەرانیش، کەس رێگەی پێنەدراوە ناوەڕۆکی نووسراوەکان ببینێت.

زانیارییەکان باس لەوە دەکەن ئەرشیڤە کە لە پێنج ملیۆن پەڕە پێکهاتووە ،لە بارەگایەکی حیزبی بەعس لە بەغدا دۆزراوەتەوە لە دوای پشکنینە بەردەوامەکانی چەند مانگەی هێزەکانی ئەمریکی کە بۆ پاشماوەکانی جەکی کیمیاییدەگەڕان .

ئەوەی تا ئیستا لەوبارەوە زاندراوە  “ئرابردوویەکی پڕ لە ئازار لەو ئەرشیڤانەدا تۆمار کراوە و ناوی هەوموو ئەو کەسانەشی تێدا کە بێسەرو شوێن کراون .

ئەوەی لە ئیستادا جێگەی سەرسووڕمانە نە حکومەتی ئەو کاتی ئەمریکا و نەعێراق ئاگایان لە ڕاگوازتنت ئەو ئەرشیڤە نەبووە بۆ ئەمریکا

 

Back to top button