ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی 12ی ئامادەیی ڕاگەیاندرا

 

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی ماڵپەڕی فەرمی خۆیەوە ئەنجامی ئەنجامی خولی دووەمی خوێندکارانی پۆلی 12ی ئامادەیی بڵاوکردەوە و رایدەگەیێنێت، لە کاتژمێر 06:30 خولەکەوە دەتوانن ئەنجامەکان وەربگرنەوە.

لە راگەیاندراوەکەی  وەزارەتی پەروەردەدا هاتووە، سەرجەم خوێندکارانى پۆلى 12ى ئامادەیى (زانستى، وێژەیی، پیشەیى و خوێندنى ئیسلامى) ئاگاداردەکەینەوە، کە بە رێگەى ئەم لینکانەى خوارەوە دەتوانن ئەنجامى خولى دووەمى تاقیکردنەوە گشتییەکانى ساڵى خویندنى 2019-2020 وەربگرنەوە.

یەکەم: لە رێگەى ئەم لینکەوە کاتژمێر 6:30 ئەنجامى تاقیکردنەوەکانى خولى دووەم رادەگەیێندرێت www.anjamakan12.com

دووەم: لە رێگەى ئەم لینکەوە کاتژمێر8:30 سەیرى فۆرمى وەڵامی (سۆما ) بکە. www.soma.anjamakan12.com

Back to top button