ئەلمانیا بریاری درێژكردنەوەی ماوەی راوێژكارەكانی دا لەناو هێزی پێشمەرگە

 

خواكوڕك

پەرلەمانی ئەلمانیان بریاردی دا ماوەیهێزەكانی لەناو هێزی پێشمەرگە كە وەكو راوێژكاری سەربازی مەشق بەهێزی پێشمەرگە دەكەن بمێنێتەوە بۆ ماوەی ساڵێكی تر، ئەمەش لەرێگای دەنگدان لەناو پەرلەمانی ئەلمانیا بووە كە بەدەنگی پشتیوانى 444 په‌رله‌مانتارى له‌ كۆى 557 په‌رله‌مانتارى به‌شداربوو له‌ ده‌نگدان به‌ده‌ستهێنا.

راوێژكارەكانی ئەلمانیا لەناو هێزەكانی پێشمەرگە ژمارەیان 150 راوێژكار و سەربازە، ئەركیان ئەنجامدانی مەشقی سەربازی و رێنمایی سەربازیە بۆ بەرنگار بوونەوەی داعش، ئه‌م بڕیاره‌ى په‌رله‌مان دواى ئه‌وه‌ هات، رۆژى چوارشه‌ممه‌ى رابردوو، حكوومه‌تى ئه‌ڵمانیا جه‌ختى له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونى هه‌وڵه‌كانى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش و هاوكاریكردنى هێزى پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى عێراق كرده‌وه‌.

شایانی باسە له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانیا فرانك ڤاڵته‌ر شتاینمایه‌ر رایگه‌یاند، سه‌ركه‌وتنى هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى عێراق له‌ رۆژهه‌ڵاتى مووسڵ بووه‌ته‌ هۆى ئه‌وه‌ى داعش لاواز بێت و له‌ هێرشبردن بكه‌وێت و ناچار بێت ته‌نیا به‌رگرى له‌ خۆى بكات.

Back to top button