زانیاری نوێ لە بارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسان راگەیێندرا
بەمەبەستی ئامادەکاری بۆ مووچەی مانگی نیسان وەزارەتی دارایی و ئابوری، داوا لەسهرجهم دامودهزگاكان دەکات، لیستی مووچەی فەرمانبەران بە لێبڕینی 21% رەوانەی وەزارەتەکە بکەن.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری بە دەزگای میدیای خواکوڕکی راگەیاند وەزارەت داوای لە بەڕێوەبەرایەتیی گەنجینەی سەر بە وەزارەتی دارایی راگەیاندووە لیستێکی نوێی مووچە ئامادە بکەن بە لێبڕینی 21%، تاوەکو دەست بە دابەشکردنی مووچە بکرێت.
سەرچاوەکە گوتیشی وەزارەت ئامادەکاریەکانی دیکەی پەیوەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسانکردووە