بە فەرمانی کیم جۆنگ ئۆن پێنج بەرپرسی کۆریای باکور گوللە بارانکرا کە رەخنەیان لە سیاسەتی ئابوری ئەو وڵاتە گرتووە

لەگەڵ دەرکەوتنی کیم جۆنگ ئون و بڵاو بوونەوەی وێنەکانی لە میدیاکانی کۆریای باکور هاوکات گوللە بارانکردنی پێنج سەرکردەی ئەو وڵاتە لەسەر فەرمانی ئون راگەیێندرا.
میدیاکانی کۆریای باکور رایانگەیاندووە کە لەسەر فەرمانی کیم جۆن ئون سەرۆکی ئەو وڵاتە پێنج به‌رپرسی دوای ئه‌وه‌ی كه ره‌خنه‌یان له سیاسه‌ته ئابوورییه‌كانی حكومه‌تی كۆریای باكوور گرتبوو كه له‌لایه‌ن كیم جۆنگ ئون، سه‌رۆكی كۆریای باكوور په‌یڕه‌و ده‌كرێت گوللەبارانکرا.
هەر له‌مباره‌یه‌وه رۆژنامه‌ی ده‌یلی ستار رایگەیاندووە كه هێزه‌كانی پۆلیس به‌تۆمه‌تی ره‌خنه‌گرتن له‌سیاسه‌ته ئابوورییه‌كانی سه‌رۆكی كۆریای باكوور ،ئه‌و پێنج به‌رپرسه‌یان ده‌ستگیركردووه.
هه‌روه‌ها ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ بڵاویان كردۆته‌وه كه ئه‌و پێنج به‌رپرسه ناچاركراون دان به‌تۆمه‌ته‌كانیدا بنێن و پاشانیش سزای گولـله بارانكردنیان به‌سه‌ردا سه‌پَیندراوه.