خۆلبارینێکی چڕ پایتەختی تورکیای گرتۆتەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا بە تایبەت لە بەشی رۆژئاواو باکوری ئەو شارە خۆلبارینێکی چڕ کە رەشەبای لەگەڵ دابوو بووە هۆی رووخانی میچی چەند خانووێک و تێکچوونی تەندروستی سەدان کەسی دیکە.
میدیقکانی تورکیا رایانگەیاندووە کە خۆلبارینە چڕەکە شارۆچکەی پۆڵاتڵیی گرتووەتەوە و رەشەبای بەهێزی لەگەڵدابووە و ژمارەیەک لە هاووڵاتییان بەهۆی هەناسەتەنگییەوە گواسترانەوە نەخۆشخانە، بەڵام تاوەکو ئێستا باس لە زیانی گیانی نەکراوە.
هەروەها مورسێل یڵدزکایا، سەرۆکی شارەوانیی پۆڵاتڵی رایگەیاند، “ئەو خۆڵبارینە لەناکاو و چاوەڕواننەکراو بوو. لە چەند شوێنێکدا میچی خانوو بەهۆی بەهێزیی باوە کەوتوون.
 
Back to top button