بەرپرسێکی سەربازی ئەمریکا هۆشداری دەدات کە ئەمریکا دەچێتە نێو شەڕێکی نوێ لەگەڵ وڵاتێک کە لەئاست ئەمریکایە لە رووی هێزی سەربازی
بەرپرسێکی باڵای هێزەکانی ئاسمانی ئەمریکا هۆشداری دەداتە وڵاتەکەی کە لە داهاتوودا ئەمریکا دەچێتە نێو جەنگێک لەگەڵ وڵاتێکی کە هاوئاستی خۆیەتی لە رووی سەربازی بۆیە قوربانی دەبێت
چاڕڵز براون، سه‌رۆكی ئه‌ركانی هێزه ئاسمانییه‌كانی ئه‌مریكا لە راپۆرتێك له‌ژێر ناونیشانی “پێویسته گۆڕانكاریی خێرا بكرێت یان شكست قبوڵ بكرێت” له گۆڤاری Defense Newsی ئه‌مریكا بڵاوكراوه‌ته‌وه رایگەیاندووە “ده‌بێت ئاماده‌بین بۆ ده‌ستكردن به جه‌نگ، جه‌نگێك كه وه‌ك ئه‌وه‌ی جه‌نگی جیهانیی دووه‌م كه زیان و مه‌ترسیی بۆ گه‌لی ئه‌مریكا تێدایه”.
سه‌رۆكی ئه‌ركانی هێزه ئاسمانییه‌كانی ئه‌مریكا راشیگەیاندووە، بڕیاری سه‌ركرده‌كانی پێشوی ئه‌مریكا به‌وجۆره نه‌بون كه ئه‌نجامی پێویست به‌رامبه‌ر چین و روسیا به‌دی بهێنن له‌كاتێكدا ئه‌و دوو وڵاته زۆربه خێرایی گه‌شه ده‌كه‌ن.
ده‌شڵێت كه له‌وانه‌یه ئه‌مریكا روبه‌ڕوی وڵاتێك ببێته‌وه كه وه‌ك خۆی توانای سه‌ربازیی هه‌یه و له‌و كاته‌شدا شه‌ڕه‌كه جیاواز ده‌بێت له‌و شه‌ڕانه‌ی ئه‌مریكا له ماوه‌ی دوو ده‌یه‌ی رابردوودا كردویه‌تی و ئه‌مجاره ئاگری شه‌ڕ له كه‌ناره‌كانی ئه‌مریكا نزیك ده‌بن و دوور نابن.