كومان بە بڕیارێكی تازە سوارێز شۆك دەكاتەوە
ڕۆناڵد كومان ڕاهێنەری بارسا سەبارەت بە بڕیارەكەی بە دوور خستنەوەی لویس سوارێز لە پلانەكانی زۆر جیدییە و ڕێگای پاشگەزبوونەوەی تێدا نییە.
ڕۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی كەتەلۆنی ئاشكرای كرد كە كومانی ڕاهێنەری بارسێلۆنا بڕیاری داوە كە (سوارێز) لە یارییە دۆستانەكەی ئەمرۆ ئێوارە و یارییەكانی داهاتووی بارسێلۆنا دووربخاتەوە، بێ ئەوەی هیچ هۆكارێك بخاتە ڕوو، ئەو هەواڵە تازەیەش پێچەوانەی هەواڵەكانی چەند رۆژی ڕابردووە كە باسیان لەگەڕانەوەی یاریزانەكە دەكرد، لە درێژەی ڕاپۆرتەكەی ڕۆژنامەكە هاتوە كە ئەوە پەیامێكی تازەی كومانە بۆ لویس سوارێز بەوەی كە ئەگەر لە بارسێلۆناش بمێنێتەوە لە پلانەكانی ئەودا شوێنی نابێت.
جێی ئاماژەیە، گەڕانەوەی دیمبلی لە پێكان و درەوشانەوەی ئانسۆ فاتی لە یارییەكاین ئەم دواییەی بارسێلۆنا و هەڵبژاردەی ئیسپانیا بەرپرسانی یان كەتەلۆنییەكەیان دڵنیا كردەوە لەوەی كە هێڵێ هێرشبردنی بانەكە كێشەی نییە و پێویستیان لەم وەرزە بە گرێبەستی تازە و گرانبەها نابێت.