رۆژئاواى کوردستان : (21) توشبووى دیکەی كۆرۆنا تۆمارکران

دەستەی تەندروستی رۆژئاوای کوردستان رایگەیاند: (21) توشبووی دیکەی کۆرۆنا تۆمارکراون و هیچ حاڵەتێکى گیانلەدەستدانیش تۆمارنەکراون.

د. جوان مستەفا هاوسەرۆکی دەستەی تەندروستی ئیدارەی خۆبەرێوەبەری رۆژئاوای کوردستان رایگەیاند، لە (24) سەعاتى رابردودا، (21) توشبوى دیکەى کۆرۆنا تۆمارکراون و (11) هەڵگرى ڤایرۆسەکەش چاکبونەتەوە.

ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لە رۆژئاوای کوردستان، بۆ (840) کەس بەرزبۆتەوە، لەو ژمارەیەش (282) کەس چاکبونەتەوە و (46) توشبوش گیانیان لەدەستداوە.

Back to top button