ئەمریكا بریاری داگیركردنی عێراق دەدات

خواكوڕك

دوای لێدوانەكەی دۆناڵد ترەمپ تایبەت بە عێراق رەخنەی تووندی لە ئیدارەی ئۆباما گرت بەهۆی كێشانەوەی سوپای ئەمریكا لەعێراق و جێهێشتنی بۆ ئێران و داعش دەلێت ئەو پاشەكشەی ئیدارەی ئۆباما لە عێراق بەجێ هێشتنی سەرچاوەكانی وزە بوو بۆ داعش و ئێران.

ناوەندەکانی شیکاری سیاسی بەگرنگیەوە لەو وتەی ترەمپ دەڕوانن و پێیان وایە ئەمریکا دوبارە نیەتی داگیرکردنەوەی عێراقی هەیە،ئەیهەم سامەڕائی وەزیری پێشوتری عێراق ئاماژەیدا بەوە کرد ئەمریکا بەنیازە نزیکەی ۲٥ هەزار سەربازی ئەمریکی ڕەوانەی عێراق بکات بۆ ڕاست کردنەوەی هەڵەکەی ئۆباما”.

هەر تایبەت بەو پرسە سیاسیەکی عێراقی نزیک لە پارتی کۆمارییەکانی ئەمریکا ئاماژەی بە بەردەوامی و بونی تیمێکی نوێی تایبەت کرد بە ڕاستکردنەوەی سیاسەتەکانی ئیدارەکانی پێشوو.

Back to top button