هه‌ولێر : هەڵمەتی نیشتمانی بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەڕێوەدەچێت

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر هەڵمەتی نیشتمانی بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای راگەیاند، کە ماوەی پێنج ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

د. دڵۆڤان محەمەد، بەرێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی رایگەیاند، بەمەبەستی خۆپارێزی و تاك پارێزی لەسەر رێنماییەکانی ئەنجومەنی وەزیران دەستپێکی هەڵمەتی نیشتمانی بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسی دەست پێدەکەن، کە ماوەی پێنج رۆژ بەردەوام دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، 35 تیم هەڵمەتەکە بەڕێوەدەبەن، 10 لەو تیمانە لە ناو شاری هەولێر و دەروازەکان دەبن، ئەوانی دیکەش لە سەرجەم قەزا و ناحیەکان هەڵمەتەکه بەڕێوەدەبەن.

بەرێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر باسی لەوەشکرد، رێکخراوی تەندروستی جیهانی و ژمارەیەك لە رێکخراوە مەدەنییەکانی هەولێر لەگەڵیان بەشدارن بۆ بەڕێوەبردنی هەڵمەتەکە.

Back to top button