ئەندامێکی لێژنەی بەرگری و ئاسایش: ئۆپەراسیۆنەکان ئەنجامی ئەرێنی نەبووە
ئەندامێکی لێژنەی بەرگری و ئاسایش ڕادەگەیەنێت ئۆپەراسیۆنەکان لە ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان نە ئەنجامیان هەبووە و نەسەرکەوتووبوون.
ناسڕ هەرکی، ئەندامی لێژنەی بەرگری و ئاسایش لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێڕاق سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنەکانی ئەم دوواییەی هێزە عێڕاقیەکان و میلیشیاکانی حەشدی شەعبی ڕای گەیاندووە.
ئۆپەراسیۆنەکانی ئەم دوواییەی هێزە عێڕاقیەکان لە ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان هیچ ئەنجامێکیان نەبووە وسەرکەوتوو نەبوون.
گووتیشی، هێزەکانی سوپا و پۆلیس و چەکدارانی حەشدی شەعبی لەو ناوچانە کە نەیانتوانیوە ئاسایشی خەڵک بپارێزن.
ئەو ئەندامەی لێژنەی بەرگری و ئاسایش دەشڵێت، هەندێ لە هێزە سیاسیەکان سودمەندن لە نائارامی ئەو ناوچانە و تا ئەو ناوچانە سەقامگیر نەبن ، عێڕاق بەگشتی سەقامگیرنابێت.