یەكێتی ئاشكرای كرد كە حكومەتی بەغدا بەملیۆنان دۆلاری داوەتە پەكەكە لە شنگال
خواكوڕك
غەیاس سوورچی گوتەبێژی مەلبەندی موسڵ رایگەیاند،”بەغدا هاوکاریی ئەو گرووپانە دەکات لە شنگال کە نزیکن لە پەکەکەوه، یان لەژێر ئایدۆلۆژیای پەکەکەدان، پێشووتر بە ملیۆنان دۆلار لەلایەن بەغداوە بۆ پەکەکە لە شنگال خەرج کراوە بۆ کڕینی چەک و تەقەمەنی و خەرجییهكانی دیكهیان”.
غەیاس سوورچی هەروەها ئەوەشی بە ماڵپەری فەرمی پارتی راگەیاندووە،بەغدا به پارە و چەک هاوكاریی پەکەکە دەكات ئهمه حاشاههڵنهگره، دەشلێت، رێککەوتن لە نێوان پەکەکە و حکوومەتی عێراقدا هەیە و بهغدا به ئاشكرا هاوکاریی دەکات”.
گوتەبێژی مەلبەندی یەكێتی ئەوەشی ئاشكرا كرد، پەکەکە لە شنگال چەکی سوک و مامناوەندیان پێییە، بەشێک لەو چەکانەیان هیی سوپای پێشووی عێراق بوون، چونکە ئەو چەکانە کڕین و فرۆشتیان پێوە کراوە و دواتر گەیشتوونەتە دەست پەکەکە.”
زیاتر گوتی: “لەکاتی کەوتنی مووسڵ، خەڵک چەکی قورسی کەوتە بەردەست و دواتر کڕین و فرۆشتنی پێوەکراوە و كهوتوونهته دهست پەکەکە، ئێستایش خەڵکێکی نزیک لەوان چەک دەکڕن”.