نێردەی تایبەتی سکرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان بە بە رووبەند و چارشێوەوە دەچێتە خزمەت سیستانی

 

جێنین هێنیس پلاسخارت، سەرۆکی یۆنامی ( نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ) ڕایگەیاندووە ، ئەمڕۆ یەکشەممە لەگەڵ مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق تاوتوێی پرسی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراقی کردووە

 

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا  جێنین هێنیس پلاسخارت ئاشکرای دەکات ، لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆیان لەبارەی چەند پرسێکەوە کردووە، کە گرنگترینیان پرسی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق و ئەنجامدانی هەڵبژاردەکان بووە  لە کاتی خۆی

 

لە بەشێکی تری قسەکانیادا ئاماژەی بەوە کردووە هاوکات لەو کۆبوونەوەدا کردنەوەی کەیسی گەندەڵییە گەورەکان و سزادانی گەندەڵکاران خراوەتە بەر باس و چۆنیەتی ڕێگری لە دەستوەردانی ناوخۆی عێراق لە لایەن دراوسێکانیشەوە قسەی لو سەر کراوە

Back to top button