محەممەدی حاجی مەحمود کابینەی نۆیەم و سەرۆکی حکومەت بە سەرکەوتوو وەسف دەکات ، بزانن بەکامانە بەڵگە ؟
كابینه‌ی حكوومه‌ت هاته سه‌ر ئیداره‌یه‌ك، كه 27 ملیار دۆلار قه‌رزاره، هاتووه‌ته سه‌ر ئاسەوارەكانی شه‌ڕی داعش، ئه‌ویش وێرانكه‌ر بوو، دواتر حكوومه‌ت هاتووه‌ته سه‌ر قۆناغێك، كه گرفت له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌بووه
محەممەدی حاجی مەحمود سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان ڕایدەگەیەنێت حکومەتی هەرێمی کوردستان تا ئێستا سەرکەوتنی بۆخۆی مسۆگەر کردووە سەرەڕای هەموو ئەو کۆسپ و تەگەرانەی لە سەر رێی پلانەکانی حکومەت بوون و رووداوە چاوەڕواننەکاوەکانیش برۆکی گرتووە .
لەو لێدوانەیدا سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان سەرەڕای شرۆڤەیەکی جیاواز بۆ هاتنی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان و بەشێک بێ بەرنامەیی حزبەکانی زۆنی سەوز لە کاتی هاتنی کازمیدا پەی وایە کازمی هەڵگری چەند پەیامێک بووە بۆ وڵاتانی دراوسێ و شیعەکانیش .
هاوکات محەممەدی حاجی مەحمود شرۆڤەی کارنامەی یەکساڵی ڕابردووی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی دەکات و دەلێت : كابینه‌ی مه‌سرور بارزانی، تووشی قه‌یرانی یه‌ك له‌دوای یه‌ك بوو، كابینه‌ی حكوومه‌ت هاته سه‌ر ئیداره‌یه‌ك، كه 27 ملیار دۆلار قه‌رزاره، هاتووه‌ته سه‌ر ئاسەوارەكانی شه‌ڕی داعش، ئه‌ویش وێرانكه‌ر بوو، دواتر حكوومه‌ت هاتووه‌ته سه‌ر قۆناغێك، كه گرفت له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌بووه. پرسی كۆرۆنا و دابه‌زینی نرخی نه‌وت، كه له %90ی له‌سه‌ر نه‌وت ده‌ژین، هەروەها نزیك سفربوونی داهاتی ناوخۆ بەهۆی وەستانی دەوام و ژیانەوە، ئه‌مانه قه‌یرانی گه‌وره بوون تووشی حكوومه‌ت بوون.
لە دوای شرۆڤەی ئەو قیران و کێشانە سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان گوتی : من پێم وایه ئه‌گه‌ر كاك مه‌سرور و هاوڕێكانی ئیداره‌یان نه‌كردبایه و له‌سه‌ر حكوومه‌ت نه‌بوونایه، حكوومه‌ته‌كه ده‌ڕووخا، به‌ڵام ئه‌مان نه‌یانهێشت بڕووخێت، به‌ڵكوو رابگیرێت و هه‌نگاوی گرنگ بنێن، له‌وانه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا و هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ری گرفتی دارایی له كوردستان بۆ خه‌ڵكی كوردستان. جگه له‌وانه پرۆژه‌ی باش كراون، له‌وانه پرۆژه‌ی شه‌قامی 100 مه‌تریی سلێمانی و وێستگه‌كانی كاره‌با و قیرتاوكردنی شه‌قامه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان و به‌هێزكردنی تۆڕی كاره‌با و ئاو و چاكسازی له كه‌رتی وه‌به‌رهێنان. ئه‌وه‌ی ئه‌مان كردوویانه، جۆرێك له زۆركردنیشی پێوه دیار بووه، به‌ڵام كاك مه‌سرور توانی و له قۆناغی ئه‌وه نزیك بووه‌ته‌وه، كه به‌سه‌ر قه‌یرانه‌كاندا سه‌ركه‌وێت”.
لە کۆتایی قسەکانیدا محەممەدی حاجی مەحمود سەبارەت بە بەردەوامی دیپلۆماسییەتی کورد و فەڕەنسا گوتی : “گرنگه حكوومه‌ت زیاتر بایه‌خ به بواری دیپلۆماسیدا بدات، بۆ نموونه، ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ی فه‌ره‌نسا و كوردستان و ئه‌و داكۆكییەی فه‌ره‌نسا بۆ كوردستان، فه‌ره‌نسا نه‌ك ئه‌م كابینه‌یە، له پێشووتریش سیاسه‌تیان له‌گه‌ڵ كورد نزیك بووه، دوایین جار كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا، فاكته‌ر و هه‌نگاوی گرنگ بوون له بواری دیپلۆماسیی كوردیدا و كاری باش بوون، بۆ نموونه، هاتنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران و هاتنی وه‌زیرەكانی ده‌ره‌وه و به‌رگریی فه‌ره‌نسا، ئه‌مانه قۆناغی نوێن له په‌یوه‌ندیی كوردستان و ده‌ره‌وه و ره‌نگه ئه‌م هه‌نگاوه ناحه‌زانی كوردی ته‌نگه‌نه‌فه‌س كردبێت، واته ئه‌و په‌یوه‌ندییانه قۆناغی باشیان بڕیوه و كورد پێویستی به په‌یوه‌ندیی زیاتر هه‌یه له‌وه‌ی ئێستا، پێویسته زۆر گرنگی بدات به په‌یوه‌ندیی خۆی له بواری هه‌رێمی و جیهانی، به‌تایبه‌ت بۆ كابینه‌ی حكوومه‌ت چه‌نده پشتیوانیی بۆ خۆی په‌یدا بكات گرنگه، گرنگیی ناوماڵی كورد ئه‌وه‌ش گرنگه، چونكه له‌ناو خۆمان یه‌كڕیز نین، هاتنی كازمی و به فریادڕه‌س ناساندنی، ئه‌ویش په‌یوه‌ندیی به به‌ش به‌ش و رای جیاوازی كوردستانه‌وه هه‌یه”.