بەرهەم ساڵح دەکەوێتە بەر ڕەخنە و پلاری سکرتێری رۆژنامەوانی کۆسرەت ڕەسوڵ
بە پێی ئەو زانیاریانەی دەستی دەزگای میدیایی خواکوڕک کەوتووە ، کۆسرەت رەسوڵ و ڕاوێژکارانی توڕەیی خۆیان پێنەشاردراوەتەوە ، لە سەر چۆنیەتی دیدار لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆشکەکەی بەرهەم ساڵح لە مێرگەپان .
ستاف و سکرتێری رۆژنامەوانی کۆسرەت رەسوڵ لە سەر ئەو باوەڕەن لە کاتی سەردانی کازمی و چاوپێکەوتنیان لە مێرگەپان ، بێڕێزی بە کۆسرەت ڕەسوڵ کراوە و ئەو رێزە تایبەتییەی لێنەناوە کە شیاویەتی
لەمبارەوە مەسعودی مەلا هەمزە سکرتێری ڕۆژنامەوانی کۆسرەت لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک دەنووسێت ، پیاو بەس سپڵە نەبێ و خۆی لەبیر نەكات
لە بەشێک دیکە بە بەکار هێنانی وشەی پیاوی بچووک وەک پێناسەی بەرهەمساڵح نووسیویەتی ، پیاوی بچووك ئەوەی ئێستا هەتە هی خۆت نییە، ئەو برادەرانەت بۆیان فەراهەم كردیت و نەیانفرۆشتی، بەڵام وەك پیشەی هەمیشەییت خۆت لێ دەگۆڕێ و غرور دەبی و وادەزانی كۆتایی دنیایە. ،
لە کۆتاییشدا مەسعودی مەلاهەمزە بە دوو وشەی ( وەفا ) و سپڵە بە بەرهەم ساڵح دەڵیت ، پیاوێك وەفای بۆ خۆی نەبێ بۆ كەسی نابێ، بۆ ڕەسمێك و نمایشێكی خۆی هەموو شتێك دەفرۆش
سپڵە پیاوی هیچ لەبارا نەبوو، حەیف بۆ وەفاكەت ..