بابەشێخ ئەو وەڤدەی چونەتە ئێران نوێنەرایەتی ئێمە ناكەن
خواكوڕك
سەرۆكی ئەنجوومەنی رۆحانیی ئیزدیان بابەشێخ بێئاگایی خۆی لە چوونی شاندێك بەناوی كوردانی ئێزدیی بۆ ئێران راگەیاندوو، گوتی ئەوان نوێنەرایەتی ئێزدیان ناكه‌ن و قه‌بووڵیش ناكه‌ن كه‌س به ناوی ئه‌وان و بێ ئاگاداری ئه‌وان، به ناوی ئێزدیانه‌وه قسه بكه‌ن”.
لەلێدوانێكی دا بۆ كەناڵی كوردستان 24 سەرۆكی ئەنجوومەنی رۆحانی كوردانی ئیزدی رایگەیاند “پێویسته شنگال و ناوچه‌كانی ئێزدیان بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان؛ من به سه‌رۆك بارزانیم راگه‌یاندووه كه ئێمه به‌شێكین له هه‌ره‌می كوردستان و لێی پاشگه‌ز نابمه‌وه”.
جه‌ختی كرده‌وه، ”ئه‌وانه‌ی چوونه‌ته ئێران، چه‌ند كه‌سێكی شنگالی و به‌غدایین یه‌كیان گرتووه و چوونه‌ته ئه‌وێ، جا بۆیه ئه‌وان گوزارشت له رای ئێزدیان ناكه‌ن.”