سەرکردیەکی پێشووی یەکێتی نشتیمانی : پرۆژەکانی کابینەی نۆیەم ستراتیجییەو کاری باشی کردووە
لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان سەرکردەیەکی پێشووی یەکێتی نشتیمانی کوردستان ڕای وایە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، بە بەردەوام بوون لە سەر ڕەوتی چاکسازی توانیویەتی پرۆژەی باشیش پێشکەش بە سارەکانی هەرێمی کوردستان بای بە بێ جیاوازی .
محەممەد وەتمان، ئەندامی پێشووی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت ، حکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕۆڵی کارای ھەبووە لە ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانەکاندا، بە تایبەتی لە کاتی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە ئەو ڤایرۆسە مەترسیدارە بە شێویەکی خێرا لە جیھاندا بڵاوبوویەوە و جھانی تووشی شۆک و داڕمانی ئابووریی کرد، بەڵام حکومەتی ھەرێمی کوردستان توانی لە ماوەیەکی کەمدا ڕێکارێکی توند بۆ ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە بگرێتە بەر، خۆشبەختانە تا ئێستا ھەرێمی کوردستان بە بەراورد لەگەڵ هەندێك ناوچەی دیكەی دونیا، ڕێژەیەكی كەمی حاڵەتی مردنی بەو ڤایرۆسە تۆمار كردووە“ ، ئەوەش ئماژە بەوە دەکات لە کاتی بڵاو بوونەوەی ڤایرسەکەدا کەمتەرخەمی نەکردووە ، دەنا کارەساتی گەورە رووی دەدا لە هەرێمی کوردستان .
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا محەممەد وەتمان باس لە پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی حکومەت دەکات دەڵێت : ”ماوەی ساڵێکە کابینەی نوێی حکومەتی ھەرێمی کوردستان پێکهاتووە ، ناکرێت خەڵکی وا بیر بکاتەوە كە ئەم کابینەیە ھیچی نەکردووە، بە پێچەوانەوە سەرەڕای قەیرانەکان، ئەم کابینەیە توانیویەتی تاڕادەیەکی باش پڕۆژەی خزمەتگوزاریی باش بۆ شارەکانی کوردستان جێبەجێ بکات، باشترە بۆ ئایندە حکومەتی ھەرێمی كوردستان پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە هەموو شار و قەزا و ناحیەیەك ئەنجام بدات“.
سەبارەت بە پرۆسەی چاکسازی و بەردەوامی ئەو بڕیارە وەک پلانێکی سەرەکی کابینەی نۆیەمی حکومەت ، محەممەد وەتمان پەی وایە: ”بە جێبەجێكردنی یاسای چاکسازی ، پارەیەکی زۆر بۆ خەزێنەی حکومەت دەگەڕێتەوە، بێگومان ئەو کاتە حکومەتی ھەرێمی كوردستان دەتوانێت ئەو پارەیە لە پڕۆژەی خزمەتگوزاریدا جێبەجێ بکات.
لە کۆتاییدا ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی پێشووی یەکێتی نشتیمانی ویڕای هیوا خواستن بۆ سەرکەوتنی پلان و پرۆژەکانی کابینەی نۆیەم داوا لە یەکێتی و پارتی دەکات ناکۆکییەکانیان وەلاوە بنێن و کار بۆ بەهیز کردنی قەوارەی سیاسی هەرێمی کوردستان بکەن ، چونکە ئەو کابینەیە هیوا بەخشە بۆ هەموو خەڵکی کوردستان