ئەردۆگان بۆ ماكرۆن باسی سەدان ساڵی ڕابردوو دەكات
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، رۆژی شەممە وتی، کە ئیمپراتۆریەتی عوسمانی “ئاشتی و مرۆڤایەتی”ی بڵاوکردوە، داوای لە ئیمانوێل ماکرۆن هاوتا فەرەنسییەکەی کرد وانەی مرۆڤایەتی بە ئەنقەرە نەبەخشێت
ئاژانسی هەواڵی TRTی تورکیا رایگەیاند، ئەردۆغان لە بۆنەیەک بۆ پارتەکەی (ئاکەپە) قسەی کرد و وتی، نابێت ماکرۆن وانە لە مرۆڤایەتیدا بە تورکیا بدات
سەرۆکی تورکیا داوای لە هاوتا فەرەنسییەکەی کرد، کە دەرس و پەند لە مێژوو وەربگرێت و وتیشی، کە دەوڵەتی عوسمانی لەو ناوچانەی کۆنترۆڵی کردووە “ئاشتی و مرۆڤایەتی” بڵاوکردەوە