چەندین پرۆژە لە شیلادزێ دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە

 

33 پرۆژە بە گومژەی 9 ملیار دینار لە ناحییەی شیلادزێ جێبەجێ دەکرێن

ئیسماعیل مستەفا، قایمقامی ئامێدی لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکرای دەکات

ئیسماعیل مستەفا، قایمقامی ئامێدی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: “پێش حەفتەیەک سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ دانانی بەردی بناغەی نەخۆشخانەی شیلادزێ سەردانی قەزای ئامێدیی کرد و نەخۆشخانەی شیلادزێ بە گوژمەی 53 ملیار دینار کەوتووەتە بواری جێبەجێکردنەوە، ئێمەیش وەک ئیدارەی ناوچەکە ژمارەیەک داواکاریمان پێشکەش کردن؛ لەوانەش داواکاریی خەڵکی ناحیەی شیلادزێ کە خۆی لە ژمارەیەک پڕۆژەی جۆراوجۆر پێک ھاتووە.”

قایمقامی ئامێدی هاوکات باسی ئەو کێشەو گرفتانەدەکات کە رووبەڕووی خەڵکی ناوچەکە بوونەتەوەو دەڵێت : “بەھۆی ھەبوونی کێشەی ئەمنی و ئاوەداننەبوونەوەی ژمارەیەکی بەرچاوی گوندەکانی ناوچەکە، خەڵکێکی زۆری سنووری ئامێدی لە سەنتەری ناحیەکان نیشتەجێ بوون؛ لەوانەش سەنتەری ناحیەی شیلادزێ.”

 

لە کۆتاییشدا ئیسماعیل ئاماژە بەوە دەکات : “ئەمڕۆ پارێزگاری دھۆک سەردانی ئامێدی کرد و پێی ڕاگەیاندین حکوومەت ڕەزامەندیی نیشان داوە بە گوژمەی 9 ملیار دینار 33 پڕۆژەی خزمەتگوزاری بۆ ناحیەی شیلادزێ ئەنجام بدرێن، پڕۆژەکانیش ھەمووی بۆ خزمەتی دانیشووانی سنوورەکەیە و، لە ئاو و کارەبا و قوتابخانە و ڕێگاوبان پێک ھاتوون.”

Back to top button