راگهیێندراوێك له وهزارهتی دارایی و ئابوری ههرێمی كوردستان
وەزارەتی دارایی رایگەیاند، بەهاوکاری بەرێوەبەرایەتی گومرگی سلێمانی “تۆڕێكی قاچاخچێتی و تەزویر ئاشكرا کراوە كە بایی سەدان ملیۆن دینار تەزویریان كردوە و زیانیان بەدارایی گشتی گەیاندوە”.
له راگهیێندراوهكهی وهزارهتی داراییدا هاتووه، لە ئێستادا هەماهەنگی تەواو لە نێوان دادگا و بەڕێوبەرایەتی چاودێری و پشکنینی دارایی سەر بە وەزارەتی دارایی و ئابوری و داواكاری گشتی هەیە بۆ کارکردن لەسەر ئەم دۆسیەیە و گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی و کارگیری پێویست
دەقی راگەیەنراوەکە:
ڕونکردنەوەیەک لەوەزارەتی دارایی و ئابورییەوە
لە چوارچێوەی هەوڵەكانی وەزارەتی دارایی و ئابوری بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی مەرزو دەروازەكان و لە پێناو ڕێگریکردن لە كەسانی ساختەکار، كە گوێ نادەنە بەرژەوندی گشتی و خەریكی تەزویر و یاسا شكاندن و قاچاخچێتین، توانرا لەگەڵ بەرێوەبەرایەتی گشتی گومرگ و بەرێوەبەرایەتی گومرگی سلێمانی تۆڕێكی قاچاخچێتی و تەزویر ئاشكرا بكرێ كە بایی سەدان ملیۆن دینار تەزویریان كردوە و زیانیان بەدارایی گشتی گەیاندوە.
بۆ ئەومەبەستە، لە ئێستادا هەماهەنگی تەواو لە نێوان دادگا و بەڕێوبەرایەتی چاودێری و پشکنینی دارایی سەر بە وەزارەتی دارایی و ئابوری و داواكاری گشتی هەیە بۆ کارکردن لەسەر ئەم دۆسیەیە و گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی و کارگیری پێویست.