وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌ باره‌ی هێڕشكردنه‌ سه‌ر پزیشك و كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی رۆژئاوا راگه‌یێندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌

دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له‌ لایه‌ن  خانەوادەی نەخۆشێک لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر، هێرش کرایە سەر پزیشکێک و کارمەندانی تەندروستی پاش سوكایه‌تی پێكردنیان له‌ پزیشك و كارمه‌نده‌كانیان دا وەزارەتی تەندروستی رایدەگەیەنێت کە وەزیرانی ناوخۆ و تەندروستی لەسەر هێڵن بۆ دەستگیرکردنی تاوانباران.

له‌ باره‌ی رووداوه‌كه‌ وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاو كرده‌وه‌و له‌ راگه‌یێندراوه‌كه‌دا هاتووه‌“بە هۆی ڕووداوی هێرشکردنە سەر نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر لەلایەن چەند کەسێکی خانەوادەی نەخۆشێک و هێرشی ناڕەوا و نابەجێی سەر پزیشکێکی نیشتەجێ و کارمەندانی نەخۆشخانەکە لەکاتی ئەرکی پیرۆزی مرۆڤدستانە و خزمەتکردنی هاووڵاتیان و قسەی نەشیاو بە پزیشکان و کارمەندان و فەرمانبەران و تا ڕادەی لێدان”.

لە بەشێکی راگەیەندراوەکەدا هاتووە “وەزیری تەندروستی لەگەڵ  وەزیری ناوەخۆ و لایەنی پەیوەندار لەسەر هێڵ و پەیوەندی دایە و داوای پەلەی کرد بۆ دەستگیرکردنی تەواوی تاوانبارانی ئەم ڕوداوە و ڕەوانەکردنیان بۆ دادگا و سزادانیان و لێکوڵینەوە لە کەسانی کەمتەرخەم بۆ پاراستنی گیانی پزیشکان و کارمەندانی نەخۆشخانە”.

ئاماژە بە ئەوەش دراوە کە “هەر ئەمڕۆ وەزیری تەندروستی پەیوەندی بە نەخۆشخانە و پزیشکی تاوان لێکراو کرد و پێیڕاگەیاندن کەوا تەواوی دامودەزگای پەیوەندار ڕێکاری یاسایی دەگرێتەبەر بۆ بەسزا گەیشتنی تاوانباران و پاراستنی شکۆی نەخۆشخانە و پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی”.

Back to top button