عه‌لی قه‌ره‌داغی رێککەوتنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی وڵاتانی کەنداو لەگەڵ ئیسرائیل بەهەمو پێوەرەکان خیانەتێکی گەورەی ئاینی، نیشتیمانی و مرۆییە
دوای ئه‌وه‌ی هه‌ریه‌كه له ئیمارات و ئیسرائیل له لایه‌ك و به‌حره‌ین و ئیسرائیل له لایه‌كی دیكه رێككه‌وتن بۆ ئاسایكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوانیان، وا بڕیاره له چه‌ند رۆژی داهاتووشدا چه‌ند وڵاتێكی دیكه‌ی عه‌ره‌بی په‌یوه‌ندیه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاسای بكه‌نه‌وه و ئەمینداری گشتیی یەكێتی جیهانی زانایانی موسڵمان رایگەیاند، رێککەوتنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی وڵاتانی کەنداو لەگەڵ ئیسرائیل بەهەمو پێوەرەکان “خیانەتێکی گەورەی ئاینی، نیشتیمانی و مرۆییە”.
عەلی قەرەداغی، ئەمینداری گشتیی یەكێتی جیهانی زانایانی موسڵمان به میدیاكانی راگه‌یاندووه كه فەڵەستین رایگەیاندوە، رێککەوتنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئیمارات و بەحرەین لەگەڵ “داگیرکەران (ئیسرائیل) خیانەتێکی گەورەیە بەهەمو پێوەرەکانی ئاینی، نیشتیمانی و مرۆیی”.
ئه‌م وتانه‌ی عه‌لی قه‌ره‌داغی له كاتێكدایه‌كه پێشتر له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆری له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووشیویهتی: رێککەوتنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئیمارات و بەحرەین لەگەڵ ئیسرائیل رێککەوتنی “خۆرادەستکردنە” و بەشێکە “لە پیلانگێرییەکی نێوان دەوڵەتی جولەکە و سعودیە کە دواتر رادەگەیەنرێت.
ئەمینداری گشتیی یەكێتی جیهانی زانایانی موسڵمان راشیگه‌یاندووه كه، داوا لە گەلی سعودیە و زاناکانیان دەکەن دژی ئەو “پیلانگێرییە” بوەستنەوە.