به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی هه‌ولێر: بۆری ئاوی ئیفراز3 شكاوه‌و تا 48 كاتژمێری دیكه به‌شێك له هاووڵاتیانی هه‌ولێر بێ ئاو ده‌بن
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوای هه‌ولێر به میدیاكانی راگه‌یاندوه كه به هۆی شكانی بۆری ئاوی ئیفراز 3 هاوونیشتمانیان بۆ ماوه‌ی 48 كاتژمێر له هه‌ولێر بێ ئاو ده‌بن بۆیه داوا ده‌كات هاووڵاتیان ده‌ست به ئاوه‌وه‌و بگرن و ئاو به فیرۆ نه‌ده‌ن.
ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر له‌و باره‌یه‌وه رایگه‌یاندووه كه ، بەهۆی شکانی بۆری ئاوی ئیفراس3 هاونیشتمانییان ئاگاداردەکەینەوە (ئەوانەی لەنێوان شەقامی 60 مەتری و 120 مەترین) دەست بە ئاوەوە بگرن و ئاو بە فیڕۆ نەدەن.
هه‌روه‌ها بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر راشیگه‌یاندووه كه چاککردنەوەی بۆریەکە پێویستی بە 48 کاژێرە و رەنگە تاوەکو ئەوکات چەند گەڕەکێکی هەولێر بێ ئاو بن.
شایه‌نی باسه کاژێر 05:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ بەهۆی کارکردن لە پرۆژەی شەقامی هەولێر – گۆپاڵ، بۆری ئاوی ئیفراس 3 شکاوە. بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر ئاماژە بەوە دەدات کە ئێستا تیمەکان سەرقاڵی چاککردنەوەی بۆرییەکەن.