بەهۆی له سێداره‌دانی وه‌رزشكارێك له لایه‌ن ئێرانه‌وه ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێرانی بۆ وڵاته‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بڕیار بوو سبه‌ی محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌روه‌ی ئێران سه‌ردانی وڵاتی ئه‌ڵمانیا بكات و په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات له گه‌ڵ هایكۆ ماس وه‌زیری ده‌روه‌ی ئه‌ڵمانیا تاوتوێی بكات به‌ڵام له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی له سێداره‌دانی وه‌رزشكارێك له ئێران حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێرانی بۆ وڵاته‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه
ڕۆژنامەی بەناوبانگی بیڵد ی ئەڵمانی ڕایگەیاند بەهۆی له سێداره‌دانی وەرزشوان( نەوید ئەفکاری) لەلایەن ئێرانەوە، سەفەری سبەینێی وەزیری دەرەوەی ئێران جەواد زەریف بۆ وڵاتی ئەڵمانیا لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیاوە هەڵوەشێنرایەوە.
ئه‌مه یه‌كه‌م هه‌ڵوێستی نێوده‌وڵه‌تیه دژ به ئێران له لایه‌ن وڵانتێكی جیهانی ده‌ر ده‌بڕدرێت پاش له سێداره‌دانی ئه‌و وه‌رزشكاره.