به هۆی قه‌ده‌غه‌كردنی هاورده‌كردنی مریشك له شاره‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ نێو كه‌ركووك نرخی یه‌ك كیلۆ مریشك له كه‌ركووك گه‌یشته چوار هه‌زار دینار
دوای ئه‌وه‌ی به بریاری پارێزگاری سه‌پێندراوی كه‌ركووك راكان سه‌عید و لیوای 61ـی سوپای عێراق هاورده‌كردنی مریشك بۆ نێو شاره‌كه له شاره‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان قه‌ده‌غه كرا، نرخی مریشك له كه‌ركووك به‌رز بووه‌وه.
به پێی زانیاریه‌كانی ده‌زگای میدیای خواكوڕك لیوای 61ـی سوپای عێراق و به فه‌رمانی راكان سه‌عید پارێزگاری كه‌ركووك هاورده‌كردنی مریشكی له شاره‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان قه‌ده‌غه‌كرد و ئه‌م بڕیاره‌ش بووه هۆی به‌رز بوونه‌وه‌ی نرخی مریشك به جۆرێك كه بۆ هه‌ر كیلۆیه‌ك مریشك نرخه‌كه‌ی گه‌یشته4000 هه‌زار دینار.
سه‌رچاوه‌ی زانیاریه‌كان ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه كه به‌رز بوونه‌وه‌ی نرخی مریشك له كه‌ركووك ناڕه‌زایه‌تی و كاردانه‌وه‌ی هاووڵاتیانی به‌دوای خۆیدا هێناوه‌و ته‌نانه‌ت ده‌ست كه‌وتنی مریشك كه‌می كردووه.