دوو هاووڵاتی به‌نگڵادیشی له‌ كه‌ربه‌ڵا هاوڵاتیه‌كی دیكه‌ی به‌نگلادیش ده‌رفێنن و له‌ به‌رامبه‌ر ئازادكردنی داوای پاره‌ له‌ خێزانه‌كه‌ی ده‌كه‌ن

دوای ئه‌وه‌ی كه‌سو كاره‌كه‌ی له‌ به‌نگلادیش ئاگادار ده‌كرێته‌وه‌ كه‌ پێیوسته‌ له‌ به‌رامبه‌ر ئازادكردنی كوڕه‌كه‌یان بڕێك پاره‌ بده‌ن، ئه‌مڕۆ رفێنه‌رانی هاووڵاتیه‌كی به‌نگلادیشی له‌ كه‌ربه‌لا ده‌ستگیر كرا كه‌ رفێندرا و رفێنه‌ران خه‌لكی به‌نگلادیش بوونه‌.

به‌ پێی راگه‌یێندراوێكی پۆلیسی پارێزگای كه‌ربه‌لا كه‌ له‌ میدیاكانی عێراق بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئه‌مڕۆ مه‌فره‌زه‌كانی پۆلیسی فریاكه‌وتن له‌ گه‌ڕه‌كی به‌له‌دیه‌ی كه‌ربه‌لا به‌ده‌م هاوڵاتییه‌كی به‌نگلادیشیه‌وه‌ چوون كه‌ داوای فریاگوزاریی لێكردون.

له‌ راگه‌ێنیدراوه‌كه‌ی پۆلیسدا هاتووه‌ هاولاتیه‌كی دیكه‌ی به‌نگلادیش به‌ پۆلیسی كه‌ربه‌لای راگه‌یاندووه‌  كه‌ دوو كه‌سی هاونیشتمانیی خۆی، هاوڕێیه‌كیان رفاندوه‌، هێزه‌كانی پۆلیسیش ده‌ستیان به‌ گه‌ڕان كردوه‌ تا له‌ بینایه‌كی ته‌واو نه‌كراودا دوو بنگلادیشیه‌ رفێنه‌ره‌كه‌ و هاونیشتمانیه‌ رفێنراوه‌كه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه‌.
له‌ لێكۆڵینه‌وه‌كاندا ده‌ركه‌وتوه‌ كه‌ دوو به‌نگلادیشییه‌كه‌ بۆ ده‌ستكه‌وتنی پاره‌ هاونیشتمانییه‌كه‌ی خۆیان رفاندوه‌ و ئه‌شكه‌نجه‌یان داوه‌ و وێنه‌ و ڤیدیۆكانیشیان بۆ كه‌سوكاره‌كه‌ی ناردوه‌.

 

 

Back to top button