وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌نستان، توركیا چه‌كدارانی بیانی گواستۆته‌وه بۆ ئازه‌ربایجان
دوای ئه‌وه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وی ئه‌رمه‌نستان سه‌ردانی وڵاتی مسری كرد‌و له میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا رایگه‌یاند كه توركیا له ماوه‌ی رابردوو ژماره‌یه‌ك چه‌كداری بیانی گواستۆته‌وه بۆ ئازه‌ربایجانی دراوسێی ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌هات كه په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان ئازه‌ربایجان و ئه‌رمه‌نستان گرژی تێكه‌وت.
زۆراب مناتساكانیان وەزیری دەرەوەی ئەرمینیا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی له‌گه‌ڵ هاوتا مسرهیهكهی سامع شوكری رایگه‌یاند كه توركیا چه‌كدارانی بیانی ده‌گوازێته‌وه بۆ ئازه‌ربایجان بۆ پالپشتی كردنی ئه‌و وڵاته له یه‌كلا كردنه‌وه‌ی كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاته‌كه‌مان.
لێدوانه‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌رمه‌نستان دوای ئه‌وه‌هات كه سەرۆكی توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان، كە لە مانگی تەموزی رابردوو گوتی: ھەرگیز لە به‌ر پەرچدانەوەی ھەر ھێرشێك بۆ سەر مافەكان و خاكی ئازەربایجان دوودڵ نابین”.
ئەرمینیا ئەم لێدوانەی بە ھەڕەشهیەكی ناڕاسته‌وخۆ توركیا ھەژماركرد لە بەكارھێنانی ھێز لەو ململانێیەی ھەیەتی لەگەڵ ئازەربایجان لە سەر ھەرێمی ناگۆرنۆ كارەباخی چیایی.