شاندێكی ئەنەكەسە بۆ تاوتوێ كردنی پرسی پێشمەگە و ناوچەی ئارام سەردانی ئەمریكا دەكات

خوكوڕك
دوای ئەوەی سەرۆكی نویی ئەمریكا دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند كە ناوچەیەكی ئارام لە سووریا دروستدەكات, سەرەتای مانگی ئادار شاندێكی ئەنەكەسە سەردانی ئەمەریكا دەكات و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە پەیوەست بە دروستكردنی ناوچەیەكی ئارام بۆ سووریا و پرسی كورد لە رۆژئاوای كوردستاندا گفتوگۆ دەكەن.

‌(كامیران حاجۆ) بەرپرسی پێوەندییەكانی دەرەوەی ئەنەكەسە بە ماڵپەڕی‌ فەرمیی پارتی‌ دیموكراتی كوردستانی راگەیاندووە: ” بەر لە هەڵبژاردنی ئەمەریكا بڕیاربوو شاندێكی ئەنەكەسە سەردانی وڵایەتەیەكگرتووەكانی ئەمەریكا بكات، بەڵام پێمان باشبوو پاش هەڵبژاردن و هاتنی ئیدارەی نوێ ئەو سەردانە ئەنجام بدەین، بۆیە حەفتەیەك پێش ئێستا پاش ئەوەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكامان ئاگاداركردەوە بۆ ئەو سەردانە، لای خۆیان وەزارەتی دەرەوەی وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا ڕەزامەندی خۆیان نیشانداوە و وەڵاممان بەدەست گەیشتووە تا سەردانەكە ئەنجام بدەین‌.”
لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا (كامیران حاجۆ ) هاوكات ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتیی دیموكراتی كوردستانی رۆژئاوایە گوتی:”له ‌سەردانەكەمان بابەتی ڕەوشی سووریا بە گشتیی و پرسی چارەسەری سووریا و بەتایبەت ڕەوشی كورد لە سووریا دا تاوتوو دەكرێ، هەروەها بابەتی گەڕانەوەی هێزەكانی پێشمەرگەی رۆژ بۆ كوردستانی سووریا لەگەڵ پێوەندییەكانی ئێمە و ئەمەریكا و بابەتی دروستكردنی ناوچەی ئارام لە سووریا گفتوگۆی لەبارەوە دەكرێ.”

Back to top button