هەڵمەتێكی میدیایی دژی پێشمەرگە لەناوەخۆی كوردستان دەست پێدەكات

خواكوڕك
 
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە پاش هێرشی میلیشیایی حشدی شەعبی بۆ سەر هێزەكانی پێشمەرگە لە شنگال، هەولێك هەیە كە چەند میدیایەكی ناوەخۆی هەرێمی كوردستان بۆ دژایەتی كردنی پێشمەرگە لەهەرێمی كوردستان دەست بەهەڵمەتێكی میدیایی بكەن”.
 
سەرچاوەیەكی ئاگادار لەبەر هەستیاری بابەتەكە، نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت، بەخواكوڕكی راگەیاند كە رێنمایەك بەردەستی ئەوان كەوتووە، كە بۆ چەند میدیایەكی ناوەخۆی هەرێمی كوردستان نێردراوە، بەگوێرەی زانیاری ئەو سەرچاوەیە، رێنمایەكە بۆ چەند میدیایەكی ناوەخۆی كە لە ( بینرا و بیسترا و خوێنراو) هاتووە كە لەداهاتوودا هەڵمەتێكی میدیایی دژی هێزەكانی پێشمەرگە دەستپێبكرێت.
 
سەرچاوەكە راشی گەیاند ئەو رێنمایە كە دەستی ئەوان كەوتووە ناوی چەندین میدیای تێدایە بەڵام ئامادە نەبوو ناوی میدیاكانی بۆ خواكوڕك ئاشكرا بكات، دەلێت لەداهاتوو دا ئەو میدیایانە هەوڵی ناشرین پێشاندانی پێشمەرگە دەدەن.
 
بەگوێرەی زانیاری سەرچاوەكەی خواكوڕك رێنمایەكە لەژێر ناونیشانی هەڵمەتێك بۆ ناشرین پێشاندانی پێشمەرگە، بۆ چەند میدیایەك هاتووە، كە دەیانەوێت لەداهاتوو دا لەرێگای راپۆرت و بەرنامەی تایبەتەوە، هەوڵی ناشرین پێشاندانی پێشمەرگە دەدەن.
 
شایانی باسە شەوی پێنج شەممە، میلیشیاكانی حشدی شەعبی بەتۆپ سەنگەرەكانی پێشمەرگەیان بۆردوومان كردووە، ئەمەش كاردانەوەی تووندی بەدوای خۆی دا هێنا لەلایان هێزەكانی پێشمەرگە، بەڵام هەر ئەمڕۆ گوتەبێژی فەرمی میلیشیاكانی حشدی شەعبی لەبەیاننامەیەكدا گوتی لێژنەیەك بۆ ئەو تۆبارانكردنە پێكدەهێنن كە لەلایان میلیشیاكانی حشدی شەعبی تۆپبارانی ساترەكانی هێزی پێشمەرگەیان كردووە لە رۆژهەڵاتی شنگاڵ.
 
Back to top button