سلێمانی بە شاری پێکەوەژیانی ئاشتیانە لە عێراق دیاریكرا
به‌ڕێوه‌به‌ری پرۆژه‌ی نیشتمانی بۆ پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه له عێراق ئاشکرایکرد، سلێمانی وه‌ك شاری پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه له عێراق بۆ ئەمساڵ دیاریکراوە، ئەوەش له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و هه‌وڵه نیشتمانی و مرۆیه‌یی حكومه‌تی خۆجێی ئه‌و پارێزگایه بۆ دابینكردنی پێكه‌وه‌ژیان داویانه.
له‌نوسراوێكدا عه‌مار كه‌زاز نه‌مر به‌ڕێوه‌به‌ری پرۆژه‌ی نیشتمانی بۆ پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه له عێراق كه ئاراسته‌ی هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی كردوه، تێیدا هاتووە، “له‌چوارچێوه‌ی به‌رپرسیارێتی نیشتمانی و ئه‌خلافی و شه‌رعی بۆ عێراقی خۆشه‌ویست، بڕیاریانداوه هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان كه‌سایه‌تی ئه‌كادیمی و هۆز و چالاكوانانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له‌سه‌رتاسه‌ری عێراق له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی ئاشتی له سلێمانی دروستبكه‌ن،له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا بڕیاریانداوه سلێمانی وه‌ك شاری پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه له عێراق بۆ ساڵی 2020 ده‌ستنیشانبكه‌ن”.
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، سلێمانی بەهاوخەبات و کۆششە نەتەوەیی و مرۆییەکانی حکومەتی پارێزگا‌و گەلەکەی ده‌زانن، بەو هیوایەی هاوكاریه‌كان بۆ پشتیوانی سلێمانی زیاتربكرێت.