مستەفا کازمی گۆڕانکاری لە چەند پۆستێکی باڵای عێراق دەکات
سەرۆک وەزیرانی عێراق هەڵمەتێکی گۆڕانکاری فراوانی لەناو حکومەتی عێراق دەستپێکرد و 9 بەرپرسی باڵای لە پۆستەکانیان دورخستەوە و کەسانی نوێی لە جێگەیان دیاریکرد، کەدیارترینیان دیاریکردنی مستەفا غالب وەک پارێزگاری بانکی ناوەندی، سالم جەواد عەبدولهادی وەک بەڕێوەبەری نوێی بانکی بازرگانی TBI، هەروەها دیاریکردنی خالید عوبەیدی بۆ پۆستی بریکاری کاروباری ئۆپراسیۆنەکان لە دەزگای هەواڵگری عێراق.
مستەفا کازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە دواین بڕیاریدا کە ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویکردوەتەوە ئەنجامدانی گۆڕانکاری لە 9 سەرۆک دەستە و بەرپرسی باڵای حکومەت راگەیاند.
گۆڕانکارییەکان بەم شێوەن:
مستەفا غالب- پارێزگاری بانکی ناوەندی
مونهیل عەزیز- ئەمینداری گشتی بەغدا
خالید عوبەید- بریکاری کاروباری ئۆپراسیۆنەکان لە دەزگای هەواڵگری عێراق
سهى داود الياس- سەرۆکی دەستەی نیشتیمانی وەبەرهێنان
سالم جەواد عەبدولهادی- بەڕێوەبەری نوێی بانکی بازرگانی TBI
فالح یونس حەسەن- بریکاری دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی
حەسەن حەلبوس حەمزە، سەرۆکی دەستەی کاغەزە داراییەکان
سامی مەسعود- سەرۆکی دەستەی حەج و عەمرە
عەلاء جەواد حەميد- سەرۆکی دەستەی نەزاهە